ماهیر
له ساڵی 1973 له
شاری ڕواندزی
باشوری
کوردستان له‌دایکبوه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی
هه‌رله‌و
شاره ته‌واو
کردوه . له‌ته‌مه‌نی
12 ساڵیدا له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌که‌ی
چوه‌ته هه‌ولێر.
له‌ته‌مه‌نی
مناڵیدا له‌لای
مامۆستا
زرارمحمد
مسته‌فا به‌شداری
له خولی
فێربوونی
موزیک کردوه و
سه‌ره‌تای به‌هره‌کانی
هه‌ست پێ
کردوه. ماهیر
پێی وایه ئه‌و
مامۆستا مه‌زنه
ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی
هه‌بووه له
به‌ره‌و
پێشبردنی
موزیک و په‌روه‌رده
کردنی
منداڵانی ئه‌و
شاره چونکه
ئه‌و هه‌مو
ژیانی خۆی بۆ
ئه‌وه ته‌رخانکردوه
و به کردنه‌وه‌ی
ده‌یان خولی
فێربوونی
موزیک بۆ ماوه‌ی
زیاتر له 30
ساڵ ، چه‌ندين
موزيسیانی به‌توانای
پێگه‌یاندوه.
ماهیرله
ساڵی 1991
له به‌شی
شارستانیی
کۆلێژی ئه‌ندازیاریی
زانکۆی سه‌لا‌حه‌ددین
وه‌رده‌گیرێت.
له ساڵی 1993 له
گه‌ڵ
هاوڕێکانی تیپی
موزیکی زانکۆ
داده‌مه‌زرێنن
و چوار ساڵی
یه‌ک له دوای
یه‌ک چوار
فێستیڤاڵی
گۆرانی و
موزیک له هه‌ولێر
ساز ده‌که‌ن .
ماهیر له‌و
فێستیڤاڵانه‌دا
به چه‌ند
گۆرانیه‌کی
تازه به‌شداری
ده‌کات و
زیاتر
تواناکانی
پیشانی
ئاماده‌بوانی
ئه‌و
فێستیڤاڵانه
ده‌دا‌ت. هه‌ر
له‌و ساڵه‌شدا
یه‌که‌مین
گۆرانی خۆی
بڵاو ده‌کاته‌وه.
ماهیر تا ئێستا چوار ئه‌لبومی گۆرانی به ناوه‌کانی (وه‌رزی سه‌هۆڵبه‌ندان 1997 ) (به‌سه‌رچووم 2000 ) و(درۆیه‌کی شیرین 2003 ) و چواره‌مین ئه‌لبومی (دڵ ئاوێنه‌ی دڵه) له مانگی یه‌که‌می 2008بڵاوکردۆته‌وه. جگه له‌وه له ساڵه‌کانی 1999 ، 2001 ، 2003 و 2004 چوار کۆنسێرتی له شاری هه‌ولێر و چه‌ند کۆنسێرتێکی دیکه‌ی له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه.
Copyright © 2007 mahirmusic.com All rights reserved